نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بەرزەدەبێتەوە

بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە لە بازاڕەکانی دراوی کوردستان بەراورد بە دوێنی نرخی دۆلار بەرامبەر هەموو دراوەکانی تر بەرزەو، نرخێکی نوێش بەرامبەر دینار تۆمار دەکات.

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٧٥٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٣ هەزار و ٣٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٩ هەزار و ٦٠٠ دینار.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٨ هەزار و ٣٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٤ هەزار و ٦٥٣ دینار.
- نرخی یەک ملیۆنی سوری بە ٣٢٣ هەزار دینار.



AM:10:01:27/09/2022