مێسی سەرکردایەتی ئەرجەنتین دەکات و لە یارییەکی دۆستانەدا جامایکا دەباتەوە

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە سەرۆکایەتی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی پاریس سانجێرمان، زنجیرە سەرکەوتنە بێ دۆڕانەکانی تەواو کرد، توانی بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر لە جامایکا لە یاری دۆستانەدا کە لە یاریگای ڕیدبول ئارێنا بەڕێوەچوو بباتەوە.

 لە خولەکی سێزدەهەمدا جولیان ئەلڤارێزی هێرشبەری یانەی مانچستەر سیتی گۆڵی یەکەمی بۆ وڵاتەکەی تۆمارکرد، گێمی یەکەمیش کۆتایی هات و تیپی تانگۆ بە گۆڵێک لە بەرامبەردا پێشڕەوی کرد.

 لە گێمی دووەمدا وەک هەمیشە مێشوولە ئەرجەنتینییەکە لیۆنێل میسی ڕۆڵی سەرەکی گێڕا و لە خولەکی ٨٦دا گۆڵی دووەمی بۆ تیپەکەی زیادکرد، پێش ئەوەی دوای ٣ خولەک گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی بۆ تانگۆ تۆمار بکات.
 


AM:08:48:28/09/2022