حزبی دیموکرات لەبارەی بۆردومانەکانی ئەمڕۆی ئێران ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران حزبی دیموکرات لەبارەی بۆردومانەکانی ئەمڕۆی ئێران ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە مووشەک و درۆنی خۆتەقێن هێرشیان کردە سەر بنکە و بارەگاکانمان". 

حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" کاتژمێر (١٠:٣٠)ی خولەکی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە مووشەک و درۆنی خۆتەقێن هێرشیان کردە سەر بنکە و بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران".

ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان تا ئێستا دوو کەس بە ناوەکانی میلاد پیرساحێب و هاجەر شەهید بوون و کۆمەڵێک پێشمەرگەی دیکەش بریندارن. 


PM:01:31:28/09/2022