نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لەبارەی بۆردمانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆسەر خاکی هەرێم پەیامێکی بڵاوکردەوە و داوا دەکات، دەستبەجێ بۆردومانەکان بوەستن.
نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە" عێراق و هەرێمی کوردستان ئەو تێڕوانینە ڕەتدەکاتەوە کە وەک حەوشەی پشتەوەی ناوچەکە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، کە دراوسێکان بەشێوەیەکی ڕۆتینی و بەبێ سزا، سەروەرییەکەی پێشێل بکەن".
ئەوەشی خستەڕوو، دیپلۆماسی موشەک کردەوەیەکی بێباکانەیە و دەرئەنجامی وێرانکەری هەیە، ئەم هێرشانە پێویستە دەستبەجێ بوەستێن.