ئەمەریكا هۆشداری لە چەند ناوچەیەكی هەرێم دەدات


كونسوڵخانەی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان داوا لە هاوڵاتیانی دەكات سەردانی هەندێك ناوچەی هەرێم نەكەن ئەوەش بەهۆی بوونی مەترسی لە هێرشەكانی ئێران بۆ ئەو ناوچانە.

كونسوڵخانەی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندوە "كونسوڵگەی گشتی هەولێر بەردەوامە لە وەرگرتنی ڕاپۆرتی میدیای باوەڕپێكراو، لەبارەی هێرشی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و ڕۆكێتی بەردەوام لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە لە دژی گەلی كورد لە تەواوی هەرێمی كوردستان. حكومەتی ئەمەریكا ناتوانێ هیچ دڵنیاییەك بدات كە ئەم هێرشانە كۆتاییان هاتووە".

هەروەها ئاماژەی بەوەكردووە "ڕاوێژكاری گەشتی دەوڵەت بۆ عێراق لە ئاستی چوار دەمێنێتەوە، بۆیە گەشت مەكە بەهۆی تیرۆر، ڕفاندن، ململانێی چەكداری، ناسەقامگیری مەدەنی، توانای سنوورداری عێراق بۆ پێشكەشكردنی هاوكاری بۆ هاوڵاتیانی ئەمەریكا".

لە هۆشدارییەكەدا هاتووە "پێویستە هاوڵاتیانی ئەمەریكی لە ناوچە بەئامانجكراوەكان دوور بكەونەوە لە پردێی نزیك كەركوك، كۆیە و زڕگوێز، هەروەها خۆتان لە بەشێكی هۆشدارییەكە روونكراوەتەوە، هاووڵاتییانی ئەمەریكی لە عێراق و كوردستان چاودێری میدیا ناوخۆییەكان بكەن بۆ نوێكارییەكان".



AM:11:31:29/09/2022