سهرۆكی رووسیا ئەمڕۆ لە مەراسیمێکدا واژووی لهسهر گهڕانهوهی ناوچهكانی (زابۆریژه، لۆگانسك، دۆنیتسك و خێرسۆن) بۆ سهر وڵاتەکەی كرد.
ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا لە مەراسیمەکەدا رایگەیاند" هەرێمەکانى (دۆنێتسک و لوهانسک و خێرسۆن و زاپۆریژییا) دەچنە پاڵ روسیا".
ئاماژەی بەوەشکرد، داوا لە رژێمی کیێڤ دەکەین هەموو دوژمنایەتییەکان بوەستێنێت، ئەو شەڕە بوەستێنێت کە لە ساڵی ٢٠١٤ دەستی پێکردووە و بگەڕێتەوە سەر مێزی دانوستانەکان.
وتیشی" مۆسکۆ خیانەت لەو خاکانە ناکات کە دەیانەوێت ببنە بەشێک لە ڕووسیا".
هەروەها سەرۆکی ڕووسیا هۆشداریدا لەوەی، کە ڕووسیا بە بەکارهێنانی هەموو ئامرازێک کە لەبەردەستدایە بەرگری لە خاکەکەی دەکات و هەموو شتێک دەکات بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی گەلەکەی.
لای خۆشییەوە ئورسولا ڤۆن دێر لاین لە تویتێکدا نووسیویەتی" هەموو ئەو خاکانەی کە بە شێوەیەکی نایاسایی لەلایەن داگیرکەرانی ڕووسیاوە داگیرکراون، خاکی ئۆکراینن و هەمیشە بەشێک دەبن لەم نەتەوە سەروەرییە".