ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراقی داوای راگرتنی هێرشەكانی ئێران دەكات


ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراقی داوای راگرتنی هێرشەكانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی بۆ سەر عێراق كرد.

نووسینگەی راگەیاندنی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە، تێیدا هاتووە، مستەفا كازمی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان و سەرۆك وەزیرانی عێراق، سەرپەرشتی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراقی كرد و كازمی ستایشی خۆپیشاندانی ئاشتییانەی كرد و لەو رێگەوه خۆپیشاندەران‌ داوای مافە رەواكانیان بكەن.

هەروەها ئاماژەی بەوەكردووە "كۆبوونەوەكە ئیدانەی بۆردومانەكانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی بۆ سەر هەرێمی كوردستان كرد و رەتیشیان كردەوە، كە عێراق بكرێتە گۆڕەپانی یەكلاییكردنەوەی كێشەكان و داوای راگرتنی هێرشەكانی ئێرانیان بۆ سەر عێراق كرد".



PM:10:05:01/10/2022