مۆرینیۆ لە ئینتەر بردەوە و دیبالا لەدەست دەدات


جۆزێ مۆرینیۆ راهێنەری یانەی رۆما لە یاریی تیپەکەی بەرامبەر ئینتەرمیلان لە یاریگای سان سیرۆ، لە هەفتەی هەشتەمی خولی ئیتاڵیا، گورزێکی قورسی لێکەوتەوە.

 لە خولەکی 58ی یارییەکەدا پاولۆ دیبالا بەهۆی پێکانەوە کەوتە سەر یاریگا، لە ئەنجامدا نەیتوانی یارییەکە تەواو بکات، تەنها دوای 58 خولەکی یارییەکە یاریگای جێهێشت.

 تامی ئەبراهام هێرشبەری یانەی ڕۆما لە یاریگادا جێگەی دیبالای گرتەوە، لە یەکەم گۆڕانکاریدا کە جیالۆرۆسی بۆ یارییەکە ئەنجامدرا.

 جێگای ئاماژەیە کە دیبالا لە چەند هەفتەی ڕابردوودا لە پێکانێکی ماسولکەیی گەڕابووەوە و تەنها دوو ڕۆژ پێش ڕووبەڕووبوونەوەی ئینتەر چاکبووەوە، هەروەها لە یارییەکەدا گۆڵێکی کرد پێش ئەوەی نەفرەتی پێکانەکە بگەڕێتەوە بۆ ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە.

 رۆما توانی 2-1 یاریەکە بباتەوە لە ئینتەرو خالەکانی بووە 14خاڵ.


PM:11:08:01/10/2022