سلێمانی.. نرخی مولیدە ئەهلییەکان دیاریکرا


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، نرخی ئەمپێرێک موەلیدە لە سلێمانی لەنێوان ١٢ هەزار و ٥٠٠ دینار بۆ ١٣ هەزار و ٥٠٠ دینار دەبێت.
  
لە ڕاگەیەنراوێکدا کە ئەمڕۆ یەک شەممە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری موه‌لیدە بە ٦٤ دینار بۆ مانگی ئەیلول دیاریكرا، كه‌ به‌تێكڕایی موەلیدە ئه‌هلییه‌كان لەنێوان ١٩٠ بۆ ٢٠١٠ كاتژمێڕ كاریان كردووە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كاره‌با لەنێوان ١٢ هەزار و ٥٠٠ دینار بۆ ١٣ هەزار و ٥٠٠ دینار دەبێت.
  
هەروەها هاتووشە "نرخی ئەمپێرێكیش لەگەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكه‌ جیاوازە به‌و پێیه‌ی به‌پێی ئه‌و پێوه‌ره‌ هه‌ژمارده‌كرێت كه‌ بۆ موه‌لیده‌كان دانراوه‌و كاتژمێری كاركردنیان تۆمارده‌كات."  

سەبارەت بەبەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان بۆ مانگی تشرینی یەکەم، موەلیدە لەکاتژمێر ١٢ نیوەڕۆ بۆ ١ ی شەو کاردەکەن، لەگەڵ بەیانیان لەکاتژمێر ٦:٣٠ بۆ ٨ی بەیانی ئەگەر کارەبای نشتیمانی کوژایەوە، موەلیدە ئه‌هلییه‌كان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن‌.  

 ئەوەش دووپاتكراوەتەوە كە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی ١٠ خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی موه‌لیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە سەرپێچیكار روبەڕوی یاسا دەكرێتەوە.



PM:12:35:02/10/2022