حكومەتی هەرێم بە فەرمی ڕۆژێک پشووی ڕاگەیاند

وتەبێژی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" سبەینێ‌ بەبۆنەی ڕۆژی سەربەخۆی كۆماری عێراق پشووی فەرمی دەبێت". 

جوتیار عادل، وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە" سبەینێ دووشەممە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ بەبۆنەی ڕۆژی سەربەخۆی كۆماری عێراق، لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەكانی هەرێمی كوردستان، پشووی فەرمییە". 

دوێنێش ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، ڕۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە بەبۆنەی ڕۆژی سەربەخۆی كۆماری عێراق پشووی فەرمی دەبێت.


PM:04:05:02/10/2022