شارەزایەکی کەشناسی پێشبینی دەکات، ئەم مانگە کەشوهەوای هەرێم وشک دەبێت، بەڵام لە سەرەتای مانگی داهاتوو بارانبارین ناوچەکە دەگرێتەوە و ئەگەری بارانبارینی باش هەیە.
لە بڵاوکراوەیەکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند" سەبارەت بە دەستپێکردنی باران تا ئێستا ئەوەی ھەیە لەم مانگەدا زیاتر کەشێکی وشکە و سیستەمی بەرزەپەستانەکان بەردەوامیان دەبێت کە ئەمەش رێگرە لە ھاتنی شەپۆلی باشی بارانبارین تەنھا حاڵەتی لاوازی بارانمان دەبێت لە ماوەکانی داھاتوودا".
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ نزمبوونەوەی زیاتری پلەکانی گەرما لە دوای ناوەراست و کۆتایی ئەم مانگەوە وردە وردە کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆکان بەرەو ناوچەکانمان چالاک دەبن ئەگەریش ھەیە لە سەرەتای مانگی (١١)دا شەپۆلێکی شێدار و باراناوی ڕووبکاتە ناوچەکە ھەرچەندە ماوەکەی دوورە و گۆرانکاری کەشوھەواش زۆرە لەم کاتەدا، بەڵام بارانێکی باش لەو ماوەیەدا سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە و دەبێتە دەستپێکێکی باش بۆ وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ.