یەکەم،لێدوانی،گواردیۆلا دوای بردنەوە گەورەکە

پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی ستایشی ئەو ئاستە دەکات کە تیپەکەی بەرامبەر مانچستەر یونایتد لە پرێمەرلیگ نیشانیدا کە تێیدا توانی 6-3براوە بێت.

 گواردیۆلا وتی: لە گێمی یەکەمدا چوار گۆڵمان تۆمارکرد و دەمانتوانی گۆڵی زیاتریش بکەین، دوای گێمی یەکەم قورستر بوو، بردنەوەیەکی نایاب بوو، یارییەکی نایاب بوو، هەمووان لە یاریگادا دڵخۆش بوون و ئێمەش چێژی لێ وەردەگرین لەناو یاریگادا لەبەردەم نەیارەکانماندا، ئێوارەیەکی خۆش بوو بۆ ئێمە”.

 وتیشی: بەگشتی بەڕاستی باش بوو چەندە شەڕانگێز بووین بەڵام بێگومان کاتێک برۆنۆ فێرناندێز و کریستیان ئێریکسنیان هەیە، کوالیتییان هەیە، ئێمە ئاگاداری فەزاکان بووین و یاریزانەکانمان لە گێمی یەکەمدا جیاوازییان دروستکرد".

 لە کۆتاییدا وتی: دەتوانین ببەینەوە یان بدۆڕێنین بەڵام زۆر شت هەیە کە دەتوانین باشتر ئەنجامی بدەین، هەندێک یاریزان لەم یارییەدا باش نەبوون بۆیە دەبێت باشتر بن، هەروەها کامڵبوون بوونی نییە، مەحاڵە".

لە،کۆتایدا وتی:"قسە لەسەر مانچستەر یونایتد نییە ئێمە باش بووین، لە گێمی دووەمیشدا باشترین بوون، دەتوانین لە زۆر ڕووەوە پێشبکەوین، ژمارەیەک یاریزانمان باش نەبوون و پێویستە باشتر بین”.

 


PM:07:46:02/10/2022