سەرمووچە بۆ ٩ هەزار پێشمەرگە دەبەسترێت



وەزیری پێشمەرگەی هه‌رێم فەرمانی بەستنی سەرموچەی بۆ زیاتر له‌ نۆ هەزارو ٥٨٢ پلەدار و پێشمەرگە دەرکرد. 
  
له‌نوسراوێكدا كه‌ بە واژۆی شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی لەسەرە، هاتووەە " بە دوو قۆناغ سەرموچە بە نۆ هەزار و ٥٨٢ پلەدار و پێشمەرگە ده‌درێت کە سەربە دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکانن.  
  
هەروەها هاتووە " پێشتر لیستی یه‌كه‌می سەرموچە بە هەزار ٣٠٥ کەس دراوە و لیستی دووەمیش بەهەشت هەزار و ٧٩ پێشمەرگە دراوە، سەرموچەی ئەو پلەدار و پێشمەرگانەش له‌لیستی موچه‌ی مانگی ئەیلولی ٢٠٢٢وه‌ بۆیان سه‌رف ده‌كرێت‌ و بڕیاره‌كه‌ جێبه‌جێده‌كرێت.
  
مووچەی سەرجەم ئەو پێشمەرگانە بڕیاری سەر مووچە ده‌یانگرێته‌وه.‌.  



AM:11:12:03/10/2022