بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ نرخی دینار بەرامبەر دۆلار لە بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان زیاتر دابەزی، بەڵام بەپێچەوانەوە هەریەک لە بەهای یۆرۆ و پاوەن بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەوە.
خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٨٥٠ دینارە، دوێنێ بەیانی بە ١٤٧ هەزار و ٨٠٠ دینار بوو.
- نرخ ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٤ هەزار و ٩٠٠ دینارە، دوێنێ بە ١٤٤ هەزار و ٥٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٦٦ هەزار و ٣٥٠ دینارە، دوێنێ بەیانی بە ١٦٤ هەزار و ٧٥٠ دینار بوو.
نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٧ هەزار و ٩٠٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٤ هەزار و ٤٤٠ دینارە.