خوێندنی باڵا داشکاندنی کرێی خوێندنی لە سەرجەم زانکۆ ئەهلی و حکومییەکان درێژکردەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی داشکاندنی کرێی خوێندنی لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگا ئەھلی و حکومییەکان درێژکردەوە. 

بەپێی نوسراوێک کە دوێنێ سێشەممە دەرچووە، لەلایەن وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆکراوە، داشکاندنی کرێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگا حکومیەکان بەرێژەی (٤٥%) کەمکرایەوە. 

هەروەها داشکاندنی کرێی خوێندن پەیمانگا ئەھلییەکان بەڕێژەی (٢٠%).  

هەر بەپێی نوسراوەکە، داشکاندنی کرێی خوێندن لە زانکۆ ئەھلیەکان بەرێژەی (١٠% و ١٥% و ٢٠%) بەپێی رانکی زانکۆکان دەبێت.


AM:10:08:05/10/2022