وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوە زانستی هاوشێوەی پار داشکاندن لە خوێندنی پارالێڵ دا دەکات، بۆ زانکۆ حکومییەکان بە رێژەی ٤٥٪ و زانکۆ تایبەتەکان لە ١٠بۆ ٢٠٪ .
خالید شوانی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوە زانستی بە وەکالەت بە کەناڵی ئێن ئاڕ تی راگەیاندووە" بۆ ئەمساڵیش وەک ساڵانی رابردوو داشکانی کرێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگان بەردەوام دەبێت".
ئاماژەی بەوەشدا، داشکاندنی کرێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگا حکومیەکان بۆ خوێندنی پارالێڵ و ئێواران بە رێژەی ٪٤٥ دەبێت و داشکاندنی کرێی خوێندن لە پەیمانگا ئەھلیەکان بە رێژەی ٢٠٪ دەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو، داشکاندنی کرێی خوێندن لە زانکۆ ئەھلیەکان بە رێژەی ٪١٠ و ٪١٥ و ٪٢٠ بەپێی رانکی زانکۆکان بڕیاری لەسەر دەدرێت.
کەمکردنەوەی کرێی خوێندن بەپێی ئەنجامەکانی ڕیزبەندی نیشتمانی زانکۆ تایبەتەکانی کوردستان دەبێت بەم شێوەی خوارەوە:
- ئەو زانکۆیانەی دەکەونە گروپی B، بەڕێژەی (١٠%) کرێی خوێندن کەمدەکرێتەوە.
- ئەو زانکۆیانەی دەکەونە گروپی C، بەڕێژەی (١٥%) کرێی خوێندن کەمدەکرێتەوە.
- ئەو زانکۆیانەی دەکەونە گروپی D، بەڕێژەی (٢٠%) کرێی خوێندن کەمدەکرێتەوە.
- سەرجەم پەیمانگە تایبەتەکان و کۆلێژە زانکۆییەکان بەڕێژەی (٢٠%) کرێی خوێندنیان کەمدەکرێتەوە.