بڕیارێك دژی پەرلەمانتارانی سەدر دەرچوو


دادگای باڵای فیدراڵی ئەو داوایەی رەتكردەوە كە پێشكەشی كرابوو بۆ هەڵوەشاندنەوەی دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی رەوتی سەدر.  

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ئەمڕۆ لە نووسراوێكدا داوایەكی رەتكردەوە كە پێشكەشكرابوو بۆ ئەوەی دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی سەدر هەڵبوەشێتەوە و بەپێی ئەو بڕیارەش، ئەو پەرلەمانتارانە ناتوانن بگەڕێنەوە پەرلەمان.

چەند مانگێك لەمەوبەر فراكسیۆنی سەدر لە پەرلەمانی عێراق كە خاوەنی 73 كورسی بوون و گەورەترین هێزی براوەی  پەرلەمانی عێراق بوون، لەسەر داوای موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتەكەیان دەستیان لەكاركێشایەوە.



PM:06:30:05/10/2022