هەواڵێكی خۆش سەبارەت بە دابینكردنی نەوتی سپی ماڵان


وەزارەتی نەوتی عێراق بەڵێنی داوە لە رۆژی 10ی ئەم مانگەوە  دەست بە ناردنی نەوتی سپی و بەنزین بۆ هەرێمی كوردستان بكات.  

بڕیار رەشید، پەرلەمانتاری یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە "ئەمڕۆ جارێكی تر سەردانی د. حامید ئەلزوبەیعی، بریكاری وەزیری نەوتی عێراقی كردووە بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ پێداویستی نەوتی سپی و بەشە بەنزین بۆ هەرێمی كوردستان و سلێمانی".  

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "بریكاری وەزیری نەوت دووپاتیكردەوە كە لە 10-10-2022 دەست دەكەن بە  پێدانی نەوتی سپی و بەنزینی جۆری نۆرماڵ".  





PM:08:47:05/10/2022