سەدر سڕکردنى هێزەکانى سەرایا سەلامى راگەیاند

کەسایەتییەکی نزیک لە سەركردەی رەوتی سەدر، سڕکردنى هێزەکانى سەرایا سەلامى لە سەرجەم پارێزگاكان راگەیاند، جگە لە سەڵاحەدین. 

ساڵح محەمەد عێراقی ناسراو بە وەزیرەکەی سەدر لە تویتێکدا لە تویتەر ڕایگەیاند" پێویستە مستەفا کازمی فەرماندەی هێزە چەکدارەکان، کۆنتڕۆڵی میلیشیاکانی قەیس خەز عەلی و هاوشێوەکانیان بکات، چونکە ئەوان جگە لە تیرۆر و پارە و دەسەڵات هیچی دیکە نازانن". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ خۆپاراستن لە فیتنە لە پارێزگای بەسرە، بەستنی سەرجەم كوتلە چەكدارەكان رادەگەیەنین، ئەگەر هەبن، بە لیواكانی ئاشتیشەوە، هەروەها قەدەغەكردنی بەكارهێنانی چەك لە هەموو پارێزگاكان جگە لە سەڵاحەدین. 

وەزیرەکەی سەدر لە تویتەکەیدا جەختیش دەکاتەوە، ترساندن و ترساندنی خەڵکی سڤیل و تیرۆرکردنیان حەرامە و حەرامە، شەڕی ناوخۆش حەرامە و قەدەغەیە. 


PM:02:19:06/10/2022