65 چەكداری داعش كوژران

پۆلیسی پارێزگای دیالە رایگەیاند لەشەڕ‌و پێكدادانێكدا لەنێوان هێزەكانی سوپای عێراق‌و چەكدارانی داعش لە سنوری نێوان پارێزگای دیالە‌و سەڵاحەدین، 65 چەكداری داعش كوژران.

جەمیل شەمەری، فەرماندەی پۆلیسی دیالە بە كەناڵی عێراقیەی راگەیاند: هێزە ئەمنییەكان بەهاوكاری عەشایەری ناوچەكە توانیان پێش بە هێرشی چەكدارانی داعش لەسنوری نێوان پارێزگای دیالە‌و سەڵاحەدین بگرن‌و لەو شەڕەدا بەپشتیوانی فرۆكە جەنگییەكان 65 چەكداری داعش كوژران.



PM:04:23:15/08/2014