پەرلەمانی كوردستان رۆژی دەنگدان بە درێژكردنەوەی تەمەنی دیاریكرد


بڕیارە لە دانیشتنی رۆژی یەكشەممەدا پەرلەمانی كوردستان دەنگ بە درێژكردنەوەی تەمەنی خۆی بدات.

رێواس فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندوە، پاڵپشت بە حوكمی بڕگەی (سێیەم) لە ماددەی (18)ـی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان-عێراق، رێواس فائق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئەندامانی پەرلەمان دەكات، بۆ دانیشتنی ژمارە (11)ـی ئاسایی خولی پایزەی ساڵی چوارەم، لە كاتژمێر (10)ـی بەیانی (رۆژی یەكشەممە 9ـی تشرینی یەكەم/ئۆكتۆبەری 2022).

بەرنامەی كار بریتی دەبێت لە:

یەكەم: دەنگدان لەسەر پێشنیازەیاسای (بەردەوامبوونی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان-عێراق)، بەپێی حوكمی ماددەكانی (90، 91، 93، 96) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.

دووەم: بەردەوامبوون لەسەر خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای (پەروەردە و فێركاری لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، بەپێی حوكمی ماددەكانی (87، 88، 89، 97) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.



PM:12:50:07/10/2022