لەبارەی ڕۆژێک پشووی فەرمی ڕوونکردنەوە دەدرێت

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" سبەینێ لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و نا حکومی پشووی فەرمییە". 

ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە" سبەینێ شەممە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ بە بۆنەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام، لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی پشووی فەرمییە". 

هەروەها جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاند" سبەینێ لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێم پشووی فەرمییە". 


PM:05:15:07/10/2022