وێنە و زانیاری لەسەر ئەو ئەفسەرەی دژە تیرۆری یەکێتی کە لە هەولێر کوژرا

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری ھەولێر، ئۆتۆمبێلی عەقید ھاوکار عەبدوڵا ناسراو بە (ھاوکار جاف) کرایە ئامانج کوژرا، " سپی " وێنەکەی بڵاودەکاتەوەو زانیاری لەسەر ئەم ئەفسەرە بڵاودەکاتەوە.

عەقید هاوکار جاف ئەفسەرێکی باڵای دژەتیرۆری یەکێتی بووەو نزیک بووە لە ئەژی ئەمین، بەرێوەبەری لە کارلابراوی دەزگای زانیاری / پاراستنی یەکێتی، بەپێی زانیاریەکانی دەست " سپی " کەوتووە، ئەم ئەفسەرە نزیکەی ٢٠ ساڵە لەو دەزگایە کار دەکات و، لەگەڵ هەڵهاتنی ئەژی ئەمین ئەویش هەڵهاتووە بۆ هەولێر و لە ریزەکانی دەزگا ئەمنییەکانی پارتی بەردەوام بووە لەسەر کارەکەی.

ئەنجومی ئاسایشی هەرێم کە بەدەست " پارتی "یەوەیە، ئەمڕۆ لە راگەیەندنێکدا بڵاویکردەوە" هەینی کاتژمێر (١٢:٢٠)ی پاشنیوەڕۆ، لە گەڕەکی سەربەستی شاری هەولێر لە کردەوەیەکی تیرۆریستیدا ئەفسەرێکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە ناوی هاوکار عەبدوڵڵا ڕەسووڵ، کە لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی ناکۆکی و ململانێیەکانی ناو دەزگای زانیاری ئەرکەکەی خۆی گواستبوویەوە بۆ شاری هەولێر، لە ڕێگەی دوو بۆمبی لکێندراو بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە کرایە ئامانج، بەداخەوە شەهید بوو، هاوکات چوار سەرنشین کە لە هاوسەرەکەی و دوو منداڵی و خوشکێکی پێک هاتبوون، بریندار بوون". 



PM:06:39:07/10/2022