گۆرانییەک خەریکە دەبێتە گۆرانی شۆرشی ئێران


گۆرانییەکی شەرڤین حاجیبوری, هونەرمەندی لاو خەریکە دەبێتە گۆرانی شۆڕشی ئێستای ئێران دژی کۆماری ئیسلامی ئێران.

د. مەریوان وریا قانع ئەکادیمیستی ناسراوی کوردستان، لە پۆستێکدا لە بارەی ئەم گۆرانییە دەڵێت" گۆرانییەک بۆ یاخیبوونەکانی ئێران، ئەم گۆرانییە کە ئێستا لەسەردەمی کەسانێکی زۆرە لە ئێراندا گۆرانیبژێ شەرڤین حاجیپور دەیڵێت".

ئەو نوسەرە دەشڵێت " ڕۆژی ٢٩ مانگی ٩ شەرڤین دەگیرێت و گۆرانییەکەی لەسەر ئینستگرام دەسڕنەوە، بەڵام ئەمڕۆ ملیۆنان مرۆڤ گوێی لێدەگرن و گوێیان لێگرتوە. لە ئێراندا منداڵانی قوتابخانەکان و قوتابیانی زانکۆکان وەک بەشێک لە کردەی ناڕەزاییدەربڕینیان ئەم گۆرانییە دەڵێنەوە".

مەریوان وریا قانع بەشێکی گۆرانییەکەی کردوە بە کوردیی و دەشڵێت " لە دیدی مندا ئەم گۆرانییە ھەم ھێجگار کاریگەر و ھەم ھێجگار مانادارە. زۆر بە کورتیی ھۆکارەکانی ئەو بە دەنگھاتنە گەورەیەی ئەمڕۆکەی کۆمەڵگای ئێرانی و کوردستان نیشان ئەدات.

بەشێکی گۆرانییەکە کە مەریوان وریا قانع کردوویەتی بە کوردی: 

لە پێناوی سەماکردن لە شەقامەکاندا
لەپێناوی ئەوەی لە کاتی ماچکردندا بترسیت
لە پێناوی خوشکەکەم و خوشکەکەت و خوشکەکانمان
لە پێناوی گۆڕینی مێشکە ڕزیوەکاندا
لەپێناوی شەرمکردن لە بێپارەییدا 
لەپێناوی حەسرەتکێشان بۆ ژیانێکی ئاسایی
لە پێناوی منداڵانی زبڵڕێژ و خەونەکانیاندا
لەپێناوی ئابوورییەکی پڕ ئەمردا
لە پێناوی ئەم هەوا ئالودە و پیسەدا.
...
لە پێناوی سەگە بێگوناھ و قەدەغەکراوکاندا
لە پێناوی گریانە بێ کۆتاییەکاندا
....
لە پێناوی فێرخوازانی ئایندەدا
لە پێناوی ئەم بەهەشتە ئیجبارییەدا
لە پێناوی نوخبە زیندانیکراوەکاندا
لەپێناوی حەبەکانی ئارامکردنەوە و کەمخەویدا
لەپێناوی مرۆڤ و نیشتمان و نیشتەجێبووندا
لەپێناوی ئەو کچەدا ئاواتی خواست کە کوڕ بێت
لەپێناوی ژن، ژیان، ئازادی دا
لەپێناوی ئازادیدا
لەپێناوی ئازادیدا
لەپێناوی ئازادیدا




PM:09:12:07/10/2022