ڤیدیۆ.. لە سنە پێکدادانی نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران گەرمە

ئەمرۆ سەرلەنوێ خۆپیشاندان لە پایتەختی رۆژهەڵاتی کوردستان ( سنە ) بەتوندی بەردەوامە و کوژراو بریندار هەیە.

ئەمڕۆ هەینی  ٨ تشرینی یەکەم خۆپیشاندان بە بەرفراوانی بەردەوامە و ‌هێزە ئەمنییەکان بە گوولە لە هەوڵی سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکەدایە.

تا ئێستا لە توندوتیژی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ خۆپیشاندەران، هاوڵاتیەکی شۆفێر کوژراوە، هەروەها چەند کەسی تر برینداربوون.

بۆ بینینی زیاتر لە ڤیدیۆیەکی پێکدادانەکە جۆینی تێلیگرامی سپی لەم لینکەوە بکە..

خۆپیشاندان و پێکدادان بەردەوامەو و سەرچاوە رۆژنامەوانییەکان ئاماژە بۆ شڵەژانی شارەکە و بەرفراوانی خۆپیشاندانەکە دەکات.



PM:03:00:08/10/2022