ئەدهەم بارزانی: پەرلەمان دوور لە هەر پرەنسیپێک بەناوی شەرعیەت تەمەنی خۆی درێژکردەوە

ئەدهەم بارزانى لەبارەی درێژکردنەوەى تەمەنى پەرلەمانى کوردستان دەڵێت" بە ناوی شەرعیەتدان و دوور لە هەر پرەنسیپێكی پەرلەمانی تەمەنی خۆی بۆ زیاتر لە ساڵێک درێژ کردەووە".

ئەدهەم بارزانى ئەندامی پێشووی سەرکردایەتى پارتى لە پەیامێکدا لەبارەى درێژکردنەوەى تەمەنى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند" لە دۆخێكی وەك ئەمرۆدا، پەرلەمانی كوردستان لە بری ئەوەی لە خەمی سەلامەتی و بژێوی خەڵكدا بێت، لە پێش چاوی تەواوی جەماوەری کوردستان و بە ئاشکرا و بە ناوی شەرعیەت دان دوور لە هەر پرەنسیپێكی پەرلەمانی، تەمەنی خۆی بۆ زیاتر لە ساڵێک درێژ کردەووە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، بە درێژایی (٣٠) ساڵی حوکمرانی ھەرێمی کوردستان، زۆربەی ماوە یاساییەکانی هەڵبژاردن، حکومەت، پەیرەوی ناوخۆی حزبەکانی ئەم وڵاتە بەرچەسپی ئێکسپایری چارەسەری تەمەنی خۆیان كردووە، ئەمرۆش بۆ چەندەمین جار ئەم کارە نامۆیەیان لە دیموکراسیەتدا دووبارە كردەوە؛ بێ گوێدانە بەهاكانی كاری پەرلەمانی نمونەیەكی ناشرینیان نیشانی جەماوەر و دنیاشدا". 

ئەدهەم بارزانی ئەوەشی خستەڕوو، بەپێچەوانەی ئەو كارە دەبوو کە ھەر سێ سەرۆکایەتیەکەی هەرێم دەستیان لە كاربكێشایەتەوە  و حکومەتێکی کاتی کاربەرێکەریان بۆ قوناغی ئێستا پێكبهێنایە وكاریان بكردایە بۆ ئامادەکاری بۆ ھەڵبژاردنێکی  ئازاد و بێگەرد.


PM:01:32:09/10/2022