سلێمانی .. بڕێکی زۆری نەوتی سپی دەگاتە ماڵان

بەپێی قسەی پەرلەمانتارانی کورد بێت لە بەغدا، ئەم زستانە ماڵانی دانیشتوی هەرێمی کوردستان بێ نەوت نابن، پەرلەمانتارێک دەڵێت: نەوتێکی زۆر دەگاتە سلێمانی.

د. بڕیار رەشید پەرلەمانتاری کورد لە لیژنەی ئابوری و پیشەسازی و بازرگانی پەرلەمانی عێراق بە رۆژنامەی ( بازرگانی و پیشەسازی )  راگەیاندووە، کە لە بەرواری ١٠ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ەوە لە بەغداوە نەوت دەگاتە پاڕێزگاکانی کوردستان.

ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت" تەنها بۆ سلێمانی بڕی ١٥ ملیۆن لیتر دەگاتە پارێزگای سلێمانی".

پەرلەمانتاران و حکومەتی هەرێم هەموو پایزێک بەڵێنی چاککردن و دابینکردنی نەوتی سپی دەدەن  بەهاوڵاتیانی هەرێم، بەلآم زۆربەی زستانەکان زۆرێک لە دانیشتوانی هەرێم وەک بڕیارە دوو بەرمیل نەوت وەرگرن، نەک دوو بەرمیل بەرمیلێکیش وەرناگرن.
 

PM:01:42:09/10/2022