وەزیری دارایی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" ئەنجوومەنی ڕاژە گرنگیەکی بەرچاوی هەیە لە دووبارە دابەشکردنەوەی ڕاژەی فەرمانبەران".
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری لەگەڵ سیراج بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی گشتی ڕاژە کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لەو خاڵانە کرا کە بووەتە هۆی بەربەست لە بەردەم ڕاییکردنی کارەکانی ڕێکخستنەوەی میلاک و ڕاژەی فەرمانبەران.
لای خۆشیەوە وەزیری دارایی و ئابووری هەرێم ڕایگەیاند" ئەنجومەنی ڕاژە گرنگیەکی بەرچاوی هەیە لە پێداچوونەوە بە میلاکی سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم و دووبارە دابەشکردنەوەی ڕاژەی فەرمانبەران بەپێی پسپۆری، بۆیە دەبێت بە هەموومانەوە پاڵپشتی ئەم ئەنجومەنە بین تاوەکو ڕاژەی فەرمانبەران بەپێی پسپۆری دابەشبکرێتەوە".