"ئەمشەو دۆخی پێدانی كارەبای نیشتمانی ئاسایی دەبێتەوە"

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایدەگەیەنێت" دوای ئەوەی بۆماوەی سێ ڕۆژ بەھۆی چاکسازی لە بۆری غاز چەند کاتژمێرێک کارەبای نیشتیمانی کەمیکردبوو، ئەمشەو تەواوی کارکردن لە چاکسازی بۆری غاز تەواو دەبێت و دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە". 

ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی كارەبا بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕاگەیاند" لە سێیەم رۆژی پرۆسەی چاكسازیكردن لە بۆری هەناردەی غاز بۆ وێستگەكانی كارەبا، ئەمشەو كارەبا دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی ئاسایی خۆی و ١٨ كاتژمێر كارەبا بە هاوبەشان دەدەین". 

وتیشی" لە پرۆسەی چاكسازی لە بۆری غاز هەوڵماندا كاتژمێرەكانی كارەبا زۆر كەم ببێتەوە ئەوەش بوو لە نێوان كاتژمێرێك بۆ ٢ كاتژمێر كارەبا كەمیكرد، تاوەكو ئەمشەو چاكسازی تەواو دەبێت و دۆخی كارەبا ئاسایی دەبێتەوە". 

ئاماژەی بەوەشكرد، كار لەسەر ٢٥٠ مێگاوات كارەبای نوێ دەكەین بۆ وەرزی زستان و دەخرێتە سەر كارەبای نیشتمانی. 


PM:05:01:09/10/2022