رۆژی كۆبونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار دیاریكرا


بەپێی زانیارییەكان لە كۆبوونەوەی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، لایەنەكان رێككەوتوون رۆژی چوارشەممە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار بەڕێوەبچێت. 
 
بەپێی زانیارییەكان لە كۆبوونەوەی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت سێ بژارە خراوەتە بەردەم پارتی و یەكێتی (یەكەم: رێككەوتن لەسەر كاندیدێكی هاوبەش، دووەم: كشانەوەی كاندێدێك، لایەنێك، سێیەم: هەردوولا كاندیدی خۆیان هەبێت و پەرلەمان یەكلایی بكاتەوە).
 
لەلایەكی دیكەوە هیشام روكابی، بەڕێوەبەری نووسینگەی مالیكی رایگەیاندووە، لایەنەكان رێككەوتوون رۆژی چوارشەممە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار بەڕێوەبچێت. 



AM:12:33:10/10/2022