170 پەرلەمانتار داوا دەكەن پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار كۆببێتەوە


جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، داواكاری 170 پەرلەمانتاری رادەستكراوە بۆ ئەوەی رۆژی چوارشەممە  كۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار بكرێت. 
 
موحسین مەندەلاوی، جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە كۆتایی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێرقدا رایگەیاند "داواكارییەكی بە واژۆی 170 پەرلەمانتار پێگەیشتووە بۆ ئەوەی چوارشەممەی داهاتوو، 12ی تشرینی یەكەم، كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بكرێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار"، مەندەلاوی وتیشی "سەركردایەتیی پەرلەمان تاوتوێی داواكارییەكە دەكات و بڕیاری لەبارەوە دەدات".
 
بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی عێراق 50 پەرلەمانتار دەتوانن داواكاریی بەرز بكەنەوە بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوە لەسەر پرسێكی دیاریكراو.



PM:04:09:10/10/2022