تا ئێستا سەرۆکی پێشووی شارەوانی سلێمانی و چەند بەرپرسێکی تر لە زینداندا ماون

وا نزیکەی دوو مانگ بەسەر هەڵمەتی دەستگیرکردنی سەرۆکی پێشووی شارەوانی سلێمانیدا تێدەپەڕێت، لە رۆژانی رابردوودا چەند کەسێکیان بە کەفالەت ئازاد کران و تا ئێستا سەرۆکی پێشووی شارەوانی، توانا کەمال و چەند بەرپرسێکی تر لە زینداندا ماون.

بەپێی بەدواداچوونی ماڵپەڕی " سپی " تا ئێستا توانا کەمال سەرۆکی پێشووی شارەوانی سلێمانی و شۆفێرەکەی کە ناوی دابانە، هەروەها کوردۆ کەمال کە یاریدەدری پێشووی سەرۆکی شارەوانی بووە، لەگەڵ نەورۆز بەرپرسی بەشی هونەری، لە زیندان ماون ".

هەر لە چوارچێوەی ئەو زانیاریانەدا هەموو ئەو بەرپرسانەی ئازادیشکراون بە کەفالەت ئازادکراون لە ٥ ملیۆنەوە تا دەیان ملیۆنی تێدایە. ئەوانەی ئازادیش کراون هەریەک لە: ڕۆژان، فواد، ئەحمەد ڕەشید، دیاری چاوشین، پێرس نیهاد، بە کەفالەت ئازاد کراون تا رۆژی دادگایی کردن. هیچ کام لەم ناوانە بێ کەفالەت ئازاد نەکراون.

دوێنێ چەند ماڵپەڕێک بڵاویان کردەوە کە هەموو گیراوەکانی شارەوانی سلێمانی ئازاد کراون و داوای لێبوردنیان لێکراوە، زانیارییەکانی " سپی " پێچەوانەی ئەو هەواڵانەیە.

لەسەر سەرپێچی یاسای و بەتاڵاندانی موڵک و ماڵی گشتی بە درێژایی دوو مانگە ژمارەیەک بەرپرسی شارەوانی سلێمانی دەستگیر کران.

 
 

PM:09:47:10/10/2022