ئەمرۆ سێ شەممە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا جارێکی تر دەستیانکردەوە بە بۆردومانێکی سەختی ناوچە و گوندەکانی دەڤەری شاری ئامێدی و ئەمجارە بەتەواوی نزیک لە گوندەکان.
لە بۆردومانی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆدا فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا شوێنێکی زۆر نزیک گوندی سگێرێ بۆردومان کرد.
هەروەها نزیک گوندی سەرگەلێ لە بناری چیای مەتین و چیای حەفت تەبەق لە سنۆری قەزای ئامێدی بەسەختی بۆردومان كرد.
تا ئێستا زیانی بۆردومانهكان نهزانراوه.
ماوەی شەش مانگە تورکیا دەستی بە هێرشێکی بەرفراوان بۆ ناوچەکانی زاب و ئاڤەشین لە دەڤەری قەزای ئامێدی کردووە، تورکیا بە توندترین شێوە و چەکی هاوچەرخ ئەو شوێنانە بۆردومان دەکات، میدیای پەکەکە تورکیا بەوە تۆمەتبار دەکات کە چەکی کۆکوژی لەو دەڤەرە بە کارهێناوە.