ئەنجامی زانکۆلاین راگەیەندرا

کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەنجامى وەرگرتنى دەرچووانى ١٢ی ئامادەیى لە زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێم راگەیاند.

بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەکان کلیک بکە:

ئارام محەممەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە ئەمڕۆ بەڕێوەچوو رایگەیاند" ژمارەی دەرچووانی قۆناغی ئامادەیی بۆ ئەمساڵ کەمترین رێژەی ساڵانی رابردوو بوو، سەرەڕای ئەوەش پلانی وەرگرتنمان کەم نەکردەوە". 

لە بەشێکی تری وتەکانیدا وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاماژەی بە تەرخانکردنی ٦٣ هەزار و ٢١٢ کورسی کرد،
 بۆ وەرگرتنی دەرچووانی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکانی هەرێم بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٢ - ٢٠٢٣). 

ڕوونیشی كردەوە، وەزارەت سەرجەم دەرچووانی قۆناغی ئامادەیی وەرگرتووە، جگە لە (٣٦٨) دەرچوو كە بەهۆی هەڵەكانەوە وەرنەگیراون كە لە پرۆسەی پێشكەشكردندا ڕوویانداوە، وە دەتوانن پێداچوونەوە بە وەزارەتەکەدا بکەن بۆ ئەوەی دووبارە وەربگیرێنەوە.


PM:01:06:12/10/2022