پێشبینی زستانێکی باراناوی دەکرێت


پسپۆرێکی بواری کەشناسی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، بەپێی پێشبینی سەنتەری کەشناسی ئەوروپی بۆ ئاستی بارانبارین لەناوچەکە، لە وەرزی زستان و بەھاری ئایندەدا کەشوھەوای ناوچەکە ئاسایی دەبێتەوە و تێکرای بارانبارین بۆ ئاستی ئاسایی و سەروو ئاسایی بەرزدەبێتەوە  
  
  
ئاراس جەبارپسپۆری بواری کەشناسی لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند" وشکی و کەم بارانی لەگەڵ چوونە نێو وەرزی زستانەوە کۆتایی پێدێت و تەنھا پایز بارانبارینی کەمتر دەبێت لە تێکرایەکانی خۆی کە بەو رادەیەش وشک نابێت و دۆخەکە باشتر دەبێت لە دوو پایزی ساڵی ڕابردوو".
  
لە درێژەی پۆستەکەیدا دەشڵێت" تا ئێستا گۆڕانکارییەکان ھەر بەو جۆرەن کە لەکۆتایی وەرزی بەھارەوە ئەنجامەکان بەرەو نەگۆری و باشی دەچن تا ئەم کاتە ھیچ پێشبینیەک لە ئارادا نیە کە ئەمساڵمان وشک و کەمباران بێت.

خەڵکی عێراق بە گشتی و کوردستان بەتایبەتی مەترسی ئەوەیان هەیە کە ئەمساڵیش وەک دوو ساڵی رابردوو وشکە ساڵی دەبێت، بەڵام ئەم کەشناسە دڵنیایی دەدات.  



AM:09:19:13/10/2022