بۆ دەنگدان بە سەرۆك كۆمار، پارتی خۆی یەكلاییكردەوە


فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بڕیاریان داوە لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەماندا دەنگ بە لەتیف رەشید، كاندید بۆ سەرۆك كۆماری عێراق بدەن.


فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی فراكسیۆنەكەیان لەگەڵ شاندی دانوستاندنكاری پارتی بڕیاردراوە دەنگ بە لەتیف رەشید، كاندیدی سەرۆك كۆماری عێراق بدەن.

بڕیارە ئەمڕۆ دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار بكرێت و یەكێتی نیشتمانی كوردستانیش بەرهەم ساڵح، كاندیدی ئەو پۆستەیە.




AM:10:44:13/10/2022