هەر دوو رۆژنامەنووسەکەی بوار باسی چۆنێتی دەستگیرکردن و ئازادکردنیان دەکەن

سەرتیپ وەیسی و ئیبراهیم عەلی کە سەرنوسەرو بەڕێوەبەری نووسینی ماڵپەڕی بوارن و هەفتەیەک لە ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکرابوون، کەمێک لەمەوبەر ئازادکران و، باسی چۆنێتی دەستگیرکردنیان و ئازاد کردنیان بۆ رۆژنامەنووسان کرد.

سەرتیپ وەیسی کەریم دوای ئازادکردنی بە ڕۆژنامەنوسانی راگەیاند " ئێمە لەلایەن دژەتیرۆرەوە دەستگیرکراین، بەڵام لە ئاسایش دەستبەسەر بووین".

دەربارەی مامەڵەی هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستگیرکردنیاندا، وەیسی وتی " لەو ماوەیەدا مامەڵەی هێزە ئەمنییەکان لەگەڵماندا عەیبی نەبوو."
هەروەها وتیشی " لەئێستادا بە کەفالەت ئازادکراوین."   

ئیبراهیم عەلی بەڕێوەبەری نوسین ماڵپەڕەکە بە میدیاکارانی راگەیاند" دوای گەڕانەوەیان لە کارێک لە سلێمانی بۆ هەولێر، دوای ئەوەی کۆیەمان جێهشێت لە خاڵی پشکنینی ئاشتی هێزێکی ئەمنی دەستگیریکردن و دواتر لە ئاسایش زیندان بووین".

سەرنوسەر و بەرێوەبەری نوسینی بوار ماوەی هەفەتەیەکە لە ئاسایش زیندان و، ئەمڕۆ بە بڕیاری بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی بە کەفالەت ئازاد کران. 



PM:07:32:15/10/2022