نرخی نەوتی سپی کە دابەشدەکرێت بەسەر ماڵاندا دیاریکرا

لە ڕاگەیەندراوێکدا قائیمقامییەتی چۆمان لیستی مانگی ئەیلول بۆ دابەشکردنی خۆراک و وەرگرتنی نەوتی سپی ماڵان بڵاوکردەوە و دەڵێت" بڕی (١٠٢) هەزار دینار بۆ یەک بەرمیل نەوت لە هاوڵاتییان وەردەگیرێت". 

قائیمقامیەتی چۆمان لە بڵاوکراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە" بریکارەکانی خۆراک لە سنورمان ئاگادار دەکەینەوە، لەسەر لیستی مانگی ئەیلول بۆ دابەشکردنی خۆراک بۆ هەر خێزانێک، وەرگرتنی نەوتی سپی لەسەر لیستی مانگی ٩ دەبێت، بۆ یەک بەرمیل نەوت بڕی ١٠٢٥٠٠ سەد و دوو هەزار و پێنج سەد دینار دیاریکراوە، بە مەبەستی دابەشکردنی نەوت، پارەکە وەردەگیرێت، کە بڕی ١٥٠٠ بۆ بریکاری خۆراکە". 

ئەوەشی خستەڕوو، لە رۆژانی داهاتوو لە سنوری ناحیەی حاجی ئۆمەران و سەنتەری قەزای چۆمان و گەڵاڵە و قەسرێ و سمیلان، دەست پێدەکات، لە کاتی کۆکردنەوەی پارەدا سەردانی بەشی دارایی دیوانی قائیمقامیتمان بکەن بۆ دیاریکردنی ڕۆژی وەرگرتنی نەوت.


PM:09:06:17/10/2022