بلاسخارت داوای گەڕاندنەوەی پارە دزراوەكانی عێراق دەكات

نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لەبارەی دیارنەمانی سێ ترلیۆن دینار لە بانکی رافیدەینی عێراق دەڵێت" ئەو پارانە بگێڕنەوە و بیدەنەوە دەست خاوەنی راستەقینەی خۆیان". 

جینین بلاسخارت، نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق، له‌ تویتێكدا ڕایگەیاند" عێراق دەتوانێت چی بە پارە دزراوەکانی بکات کە چەندین ملیار دۆلارە؟". 

بلاسخارت ئاماژەی بەوەشکردووە، عێراق به‌و چه‌ند ملیار دۆلاره‌ ده‌توانێت وه‌به‌رهێنان له‌ قوتابخانه‌، نه‌خۆشخانه‌، وزه‌، ئاو و رێگاوبان بكات. 

"ئەم پارانە وەربگرنەوە و بیگەڕێننەوە بۆ خاوەنی ڕاستەقینەی خۆیان، پشتگیری حکومەتی عێراق بکەن لە لێکۆڵینەوەکانیدا، پاراستن بۆ ئەو کەسانە دابین بکەن کە ڕاستییەکان ئاشکرا دەکەن". (نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق وای نوسیووە)


AM:12:04:18/10/2022