سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت" لە کۆتایی کێشمەکێشی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، هەمووان لەسەر د. لەتیف ڕەشید ڕێککەوتن و دەریشیان چاند".
فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند" ئێمه پێشتر كاندیدمان هه‌بوو، برایانی یه‌كێتی كاندیدیان هه‌بوو، جه‌نابی سه‌رۆک كۆماری ئێستامان و دكتۆر شێخ له‌تیفی، جاران خۆی وه‌كو سه‌ربه‌خۆ كاندید كردبوو دیاره ڕۆژگار شانسی ئه‌و بوو وامان لێهات هه‌موو له‌سه‌ر ئه‌و ڕێكبكه‌وین و ده‌ریشمان چاند".
وتیشی" كه جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقمان هه‌ڵبژارد من وتم ئێمه سه‌رۆک كۆمارمان بۆ خه‌ڵكی تر به‌جێهێشتووه، به‌ڵام برایانی یه‌كێتی یان نه‌یانویست خۆیان تێبگه‌یه‌نن یان تێنه‌گه‌یشتن، ده‌بووایه بێن له‌گه‌ڵ پارتی بڵێن ئێوه ڕاتان چییه خۆ به‌ته‌نها كاندید ناكرێت چۆن یه‌كلایه‌نه كاک دكتۆر به‌رهه‌میان كاندید كرده‌وه ئه‌وان ده‌یانزانی ئێمه ڕه‌نگه به دڵمان نه‌بوو بێت ئێمه له جیاتی ئه‌وه هه‌ڵستاین كاک هۆشیارمان كاندید كرد دادگای فیدڕاڵی داخلی بابه‌ته‌كه بوو، نایشارینه‌وه له كۆتایدا ئێمه ڕازی بووین كاک به‌رهه‌م نه‌بێت هه‌ركه‌سێكی تر بێت له یه‌كێتی نیشتیمانی، یه‌كێتیش سوور بوو له‌سه‌رئه‌وه، پێش هه‌ڵبژاردن سه‌عات ١٢ی شه‌ویش سه‌رۆكی كوتله‌ی په‌رله‌مانی برایانی یه‌كێتی له به‌غداد وتی ته‌نها كاندیدی ئێمه كاک (دكتۆر به‌رهه‌م) ه، ئێمه باش ده‌زانین شێخ له‌تیف باکگڕاونده‌كه‌ی یه‌كێتی یه و ئاوه‌ڵزاوای مام جه‌لاله خێزانه‌كه‌شی كه ئێستا بۆته خانمی یه‌كه‌می عێراق ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیه و ئه‌ندامێكی چالاكه، به‌ڵام كاندیدی یه‌كێتی نه‌بووه، به‌ڵام كه كاک به‌رهه‌م نه‌بوو ئێمه ده‌نگماندا به كاک شێخ له‌تیف داوه".
میرانی ئەوەشی خستەڕوو" ئه‌گه‌ر یه‌كێتی بهاتنایه لای جه‌نابی سه‌رۆک بارزانی بیانوتایه وه‌رن با كه‌سێک كاندید بكه‌ین و له‌سه‌ری ڕێكبكه‌وین ئه‌وه هه‌موو نه‌ده‌هاته‌پێش، به‌ڵام كه خۆیان به‌بێ ئێمه یه‌كلایه‌نه چوون و ئه‌و هه‌نگاوه‌یان هاویشت (هه‌ر فعلێک ره‌د فعلێكی هه‌یه) ئه‌گه‌ر كاره‌كه باش نه‌بوو، پەرچە کردارەکەش باش نابێت ئه‌وه قاعیده‌یه‌كی فیزیاییه".
له‌دوای هه‌ڵبژاردنی سەرۆک كۆماری عێراق سه‌رۆكی یه‌كێتی ڕایگه‌یاند، كه كاندیده‌كانی پارتییان دووجار شكاندووه له‌به‌رامبه‌ریشدا كادیرانی پارتی وه‌ڵامیاندایه‌وه، لەوبارەیەوە فازڵ میرانی وتی" جاری واهه‌یه (ئینسان كه شایی نازانێت ده‌ڵێت عه‌رزه‌كه خواره) ئینسان به‌شوێن بیانوویه‌ک ده‌گه‌ڕێت كه‌تنه‌كه‌ی خۆی پێداپۆشێت ئێمه نه‌مانویست بڵێین كاكه ئێوه ئه‌سڵی پرۆسه‌كه‌تان به‌هه‌ڵه برد هه‌م كاک به‌رهه‌میشیان تووشی شه‌رمه‌زاریه‌كی گه‌وره كرد پاش ئه‌و هه‌موو ماندوو بوونه و ئیشكردن و خزمه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كه ڕه‌نگه خه‌تای خۆشی تێدا بێت، جارێ ئه‌وه وتیان دكتۆر له‌تیف كاندیدی ئێمه نییه و سه‌ربه‌خۆیه ئینجا كه له‌ده‌ستیاندا شكا به ته‌سه‌وری خۆیان وتیان ئێمه شكستمان به هۆشیار و ڕێبه‌ر هێناوه و ده‌ڵێن له‌ڕقی ئێوه ده‌نگمان به دكتۆر له‌تیف داوه ئه‌مه شتێكی جوان نییه وه‌كو سه‌رۆكی حزبێک خۆشم ته‌ماشام كردووه وتم خۆزگه ئه‌مه‌ی نه‌وتایه و ئه‌م قسانه‌ی نه‌كردایه، چونكه نه لایه‌قی مه‌ركه‌زی ئه‌وه نه لایه‌قی ئێمه‌شه ئه‌و قسانه‌مان له‌سه‌رۆكی حزبێک گوێ لێبێت كه دوێنێ له‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆک بارزانی دانیشتووه وتویه‌تی، من به پێشمه‌رگایه‌تیش ڕازیم ئه‌گه‌ر جه‌نابت ڕازی بێت، جاری واهه‌یه هه‌ڵده‌چێت له هه‌ڵچوونیشدا ئینسان قسه‌ی شپرزه‌یش ده‌كات".
سەبارەت بەوەی داوای چ پۆستێکتان کردووە لە کابینەی داهاتووی حکومەتی عێراقی؟ سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان باسی لەوەکرد، جارێ دانوستانمان نه‌كردووه، خوابكات ئه‌م براده‌ره (سودانی) حكومه‌ته‌كه‌ی پێكبهێنێت و تووشی هیچ كێشه‌یه‌ک نه‌بێت، زانراوه كه سه‌رۆک كۆمار بۆ یه‌كێتی بوو له‌وانه‌یه جێگری سه‌رۆک وه‌زیران یان وه‌زیری ده‌ره‌وه یان وه‌زیری دارایی هی ئێمه‌یه له وه‌زاره‌ته سیادیه‌كان، ئه‌وه ڕای منه كه وه‌زاره‌تی شاره‌وانی بۆ ئێمه بمێنێته‌وه كه ئه‌مه موجامه‌له نییه، به‌ڵام نابێت پارتی و یه‌كێتی به‌غداد قۆرخ بکەن ده‌بێت پشكی حزبه‌كانی تری كوردستان له به‌غداد دابین بكه‌ن.