عێراق چەكی پارەی گەنم بۆ ساڵی 2014 خەرج دەكات



عێراق چەكی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستانی بۆ ساڵی 2014 خەرجكردووە.
 
بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ حكومەتی عێراق بڕی 37 ملیار و 76 ملیۆن دیناری چەكی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستانی بۆ ساڵی 2014  خەرج كردووە و چەكەكەی ناردۆتە لقی بانكی ناوەندیی عێراق لە هەولێر و دەست بە دابەشكردنی  دەكرێت.
 
رۆژی 8-6-2022، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئامادەبوونی 273 ئەندامی ئەنجوومەنەكە كۆبووەوە و دەنگی دا بە پێشنیازەیاسای پاڵپشتی خێرای ئاسایشی خۆراك و گەشەپێدان. 
 
لە چوارچێوەی پێشنیازەیاسای پاڵپشتیی خێرای ئاسایشی خۆراك و گەشەپێدان، شەش ترلیۆن دینار بۆ وەزارەتی بازرگانی دیاریكرا كە پێنج تریلیۆن و 500 ملیار دینار بۆ بەشەخۆراك و كڕینی گەنم و برنج و 500 ملیار دینار بۆ شایستەی جووتیاران دیاری كرا. 



PM:03:36:19/10/2022