نوێترین زانیاری لەسەر باری تەندروستی فەرماندەکەی کۆماندۆ

فەرماندەکەی کۆماندۆ، ئاکام عومەر کە دوێنێ لە ئۆپراسیۆنێکدا لە ناوچە چێناکۆکەکان بە سەختی بریندار بوو، دۆخی تەندروستی باش نییەو دژوارەو بێ هۆشە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست " سپی " کەوتووە، فەرماندە ئاکام عومەر دۆخی تەندروستی باش نیییە و بێ هۆشە. ئەمرۆش لە کەرکوک لە مەراسیمێکدا تەرمی ئەفسەر ( زوهیر محەمەد) بە خاک سپێردرا کە لەگەڵ ئاکام گیانی لە دەستدا.

ئەوەی جێگای سەرنجە دوێنێ ئەو هێزەی کۆماندۆ کە لە سنووری تاوێر لە ناوچەی پەڵكانە و زینانە لە گەرمیان ئەو ئۆراسیۆنەیان ئەنجام داوە کە ناوچەیەکی جێناکۆکە نە هێزە عێراقییەکان و نە هاوپەیامنانیان لەگەڵدا نەبووە، لە کاتێکدا جارانی پێشوو هەر ئۆپراسیۆنیک لەو ناوچە جێناکۆکەکانە ئەنجامدرابێت بە هاوئاهەنگی بووە لەگەڵ ئەوان و، تا ئێشتاش هاوپەیمانان و هێزە عێراقییەکان هیچ بەیاننامەیەکیان لەسەر ئەو ئۆپراسیۆنە نییە. هەروەها ئەو ئۆپراسیۆنەی کۆماندۆ بەبێ هێزەکانی ٧٠ و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجام دراوە.

دوێنێ میدیای فەرمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بڵاویكردەوە " لەكاتی راپەڕاندنی ئەركی رەسمیدا بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایش و سەرپەرشتیكردنی ئۆپەراسیۆنێك لە سنووری تاوێر كەوە لەناوچەی پەڵكانە و زینانە لە گەرمیان بۆ روبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاشماوەكانی داعش، چەند بۆمبێكی چێنراو بە ھێزەكانی كۆماندۆی كوردستان تەقینەوە و لە ئەنجامدا ئاكام عومەر فەرماندەی ھێزەكانی كۆماندۆی كوردستان بە سەختی برینداربووە و ملازم زوھێر محەمەد شەھید دەبێت و ٧ پێشمەرگەی تری ھێزی كۆماندۆی كوردستان بریندار دەبن".





 



AM:12:13:21/10/2022