نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق ڕایدەگەیەنێت" ده‌رفه‌ت به سەرجەم فراكسیۆنه‌كان و لایەنەکان ده‌درێت كاندید بۆ وه‌زاره‌ته‌كان پێشكه‌ش بكه‌ن".
نوسینگه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه" دوپاتیدەکەینەوە کە ڕێککەوتنی نێوان ئەو بلۆکە سیاسیانەی کە چوارچێوەکە پێکدەهێنن بریتییە لە پێدانی دەرفەت بۆ هەر لایه‌نێك بۆ پێشکەشکردنی کاندیدەکه‌یان بۆ سەرجەم وەزارەتەکان".
ڕوونیشی كردەوە، بابەتی هەڵبژاردنی كاندیدەكان بۆ كەسی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو بە پشتبەستن بە لێهاتووی و دەستپاكی و توانای بەڕێوەبردنی وەزارەت بەپێی قورسایی هەر فراکسیۆنێک لە هەڵبژاردندا دەبێت.
ڕۆژی ١٣ی ئەم مانگە بە فەرمی محەمەد شیاع سودانی بۆ پیکهێنانی حکومەت لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە ڕا‌سپێردرا و بەپێی یاساش لەو کاتەوە ماوەی یەک مانگی لەبەردەمدایە، بۆ ئەوەی کابینەی حکومەتەکەی لە پەرلەمان ئاشکرا بکات و دەنگیان پێ بدرێت.