ئیریک تێن هاگ راهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد لێدوانێکی لەبارەی قەیرانی یاریزانە پورتوگالیەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆی داوە، کە لە پێکهاتەی تیپەکەی دوورخستەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی چێڵسی کە بڕیاربوو رۆژی شەممە لە پرێمەرلیگ بەڕێوەبچێت، ئەوەش دوای ئەوەی رەتیکردەوە وەک یاریزانی یەدەگ بەرامبەر تۆتنهام یاری بکات، و رۆناڵدۆ یاریگای پێش کۆتایی هاتنی یارییەکە جێهێشت.
تین هاگ لە میانی لێدوانەکانیدا، بەتایبەتی لەلایەن ڕۆژنامەنووس و شارەزای بەناوبانگی گواستنەوە لە ئەوروپا، فابریزیۆ رۆمانۆ، لەڕێگەی هەژمارەکەیەوە لە "تویتەر"، وتی: "بۆ ماوەی وەرزەکە پشت بە کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەبەستم".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: له یارییه‌كه‌ی چێڵسی له ده‌ره‌وه‌یه، دواتریش له‌گه‌ڵمان به‌رده‌وام ده‌بێت، من كراوه‌م به‌رامبه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌دا، نه‌بوونی ئه‌و بۆ من لێدانێکە له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كریستیانۆ به‌شێكی گرنگی تیپه‌كه ماوه‌ته‌وه، منیش پشتی پێ ده‌به‌ستم ."
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: کریستیانۆ مەشقەکان دەکات بۆ پاراستنی توانای جەستەیی خۆی و ئامادەکاری بۆ یاری داهاتوو بەرامبەر شێریف (لە یۆرۆپا لیگ) دەکات".
لەبارەی ئەگەری گەڕانەوەی "دۆن" بۆ مەشق و راهێنانی تیپ بۆ یونایتد، رۆژی دووشەممەی داهاتوو، تێن هاگ وەڵامی دایەوە: "سەرەتا قسە دەکەین.. ئایا ئامادەنەبوونەکە درێژتر دەبێت؟ پێموانییە.. نامەوێت لەدەست بدەم". من، دەمەوێت لە تیمەکەدا بێت و بەشداری بکات، چونکە کاریگەرە”.