لەبارەی هەژمارکردنی نرخی کارەباوە، دوای ئەوەی لێکدانەوەی جیاجیا بۆ ئەو نرخە کرا بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
بەپێی رونکردنەوەیەکی بەڕێوەبەرایەتییەکە کە ئەمرۆ سێ شەممە بڵاوکراوەتەوە هاتووە: هەموو هاوبەشێکی کارەبا ئه‌و بڕە كاره‌بایه‌ی كه به‌كاریده‌هێنێت بۆ هه‌ر مانگێک به‌م شێوه‌یه بۆی هه‌ژمار ده‌كرێت و پاره‌ی كاره‌بای بۆ دێته‌وه:
ئه‌گه‌ر هاوبه‌شێك (1000) كیلۆوات به‌كاربهێنێت به‌م شێوه‌یه بۆی هه‌ژمارده‌كرێت:
*بڕی 450 كیلۆواتی به 18 دینار و 450 كیلۆواتی به 24 دینار وه 100 كیلۆواتی به 42 دینار بۆ هه‌ژمارده‌كرێت وه‌ك له وێنه‌ی یه‌كه‌مدا ده‌رده‌كه‌وێت.
*ئه‌گه‌ر هاوبه‌شێك (6000) كیلۆوات به‌كاربهێنێت به‌م شێوه‌یه بۆی هه‌ژمارده‌كرێت:
بڕی 450 كیلۆواتی به 18 دینار و 450 كیلۆواتی به 24 دینار وه 600 كیلۆواتی به 42 دینار و 600 كیلۆواتی به 72 دینار و 900 كیلۆواتی به 90 دینار و 2010 كیلۆواتی به 180 دینار و 990 كیلۆواتی به 240 دینار بۆ هه‌ژمارده‌كرێت وه‌ك له وێنه‌ی دووه‌مدا ده‌رده‌كه‌وێت.
*واته تا هاوبه‌شه‌كه بڕی كیلۆواتی كاره‌با كه‌متر به‌كاربهێنێت بڕی پاره‌ی كه‌متری بۆ هه‌ژمارده‌كرێت وه به پێچه‌وانه‌وه.