مینحە و موچە بۆ ئەم توێژە خەرجدەكرێت


لیستێكی دیكەی مینخەی زیندانیكراو و گیراوە سیاسیانەكان دەرچوو، كە منحەی مانگانەی بەردەوامیان بۆ خەرج دەكرێت و مینحەكانیشیان لە 1ی5ی 2021ەوە بۆ خەرج دەكرێتەوە.

بەپێی راگەیاندراوێكی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئاماژە بە فەرمانێكی وەزارەتەكە كە لە رۆژی 24\10\2022، دەرچووە، بڕیاردراوە بە خەرجكردنی مینحەی 578 زیندانیكراو و گیراوی سیاسی و رزگاربووی ساڵاوەكانی ئەنفال، كە هیچ مووچەی دیكەیان نییە.

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردوە، بەپێی یاسای چاكسازی ووردبینی و پێداچوونەوە و پاككردنەوە لە دۆسییەكانیان كراوە و بۆ ئەو مەبەستە دەبێت ئەو كەسانە سەردانی بەرێوەبەرایەتی كاروباری زیندانییە سیاسییەكان بكەن.

وەزارەتی كاروباری شەهیدان ئاشكرای كردووە بە بەڕەچاوكردنی چەند خاڵێك مینحەكە خەرج دەكرێت، "ئەوانەی كە ڕێكارەكانی بایۆمەتری و بەڵێننامەیان تەواو نەكردووە، یان پیویستیان به شاهێد هەیە بەڵێننامەی شاهیدەكان تەواو بكەن دوای تەواوكردنیان، سەردانی بانك بكەن،ئەو زیندانییە سیاسیانەی كۆچی دواییان كردوە، وارسەكانیان ڕێكارەكانی بەرێوەبەرایەتی كاروباری زیندانییە سیاسییەكان تایبەت بە یاسای خانەنشینی بەركار تەواو بكەن دواتر سەردانی بانك بكەن بۆ وەرگرتنی منحەكەیان".

راگەیەنراوەكە جەختی لەوەكردۆتەوە، ئەوانەی لە لیستەكەدا ناویان هاتووە و مووچەی تریان هەیه ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتی كاروباری زیندانییە سیاسییەكان بكەن كەمینحەی زیندانی سیاسی وەرناگرن به ڵكو مووچەكەی تریان هەڵدەبژێرن.

بەپێی فەرمانێكی وەزارەتی دارایی كە 20ی 10ی 2022 دەرچووە، ئەو كەسانە لە 1ی 5ی 2021 وە مینحەكانیان بۆ خەرج دەكرێت.

عەبدولڵا حاجی مەحمود، وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئەو لیستە قۆناغێكی دیكەی خەرجكردنەوەی مینحەی زیندانییانی سیاسییە، پاش تەواوكردنی رێكارەكان و رەچاوكردنی خاڵەكانی یاسای چاكسازی ئەو كەسانە مووچە و شایستەی دارایی خۆیان وەردەگرن."



PM:04:13:24/10/2022