لەبارەی چەکی پارەی گەنمی جوتیاران ڕوونکردنەوە دەدرێت

وەزیری بازرگانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" تا ئێستا چەکی پارەی گەنمی ساڵی ٢٠١٤ی جووتیارانمان بەدەست گەیشتووە". 

کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕاگەیاند" خەرجکردنی پارەی جوتیارانی هەرێم ئەوەندە ئاسان نییە و چەکی پارەکە هاتووە و پێویستە پارەکەی لە بانکی ڕافیدەینەوە بۆ بانکەکانی خۆمان بگوازرێتەوە، بۆیە جارێ چەکەکانمان بە دەست گەیشتووە و کاری لەسەر دەکەین بۆ ئەوەی پارەکە خەرج بکرێت". 

کەمال موسلیم ئاماژەی بەوەشکرد، سەرقاڵی تەواوکردنی ڕێکارەکانن و هەرکاتێک تەواو بوو و پارەکە خەرج کرا دەست بە دابەشکردنی بەسەر جووتیاراندا دەکرێت، ئەوە پارەی گەنمی ساڵی ٢٠١٤ی جووتیارانە کە هێشتا لای حکومەتی عێراق ماوە و خەرج نەکراوە.


AM:12:01:25/10/2022