دەستەی وەبەرهێنان: هەوڵی هەناردەی بەرهەمی جوتیاران بۆ دەرەوە دەدەین


دەستەی وەبەرهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، هەوڵ دەدەن لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو كار بكەن بۆ ساغكردنەوە و هەناردەكردنی بەرهەمی جووتیاران بۆ دەرەوەی هەرێمی كوردستان.

د. محەمەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان  پێشوازیكرد لە عەبدولرەحمان باگێری، یەكێك لە جوتیارەكانی پارێزگای دهۆك، شوكری رایگەیاندووە، حكومەت گرنگییەكی زۆر بە كەرتی كشتوكاڵ و بەرهەمی جووتیارانی ناوخۆ دەدەن و بە هەموو توانایانەوە پشتیوانی لە بەرهەمەكانیان دەكەن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد، دەستەی وەبەرهێنان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو كار دەكات بۆ ئەوەی بەردەوام بەرهەمی جووتیاران لە بازاڕدا ساغ بكرێتەوە و بۆ دەرەوەی هەرێمی كوردستانیش هەناردە بكرێت.






PM:01:52:25/10/2022