بەرپرسێكی باڵای ئەمەریكا: نیگەرانین لە هێرشەكانی ئێران و توركیا بۆ سەر كوردستان


بەرپرسێكی باڵای ئەمریكا رایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی نیگەرانە لە هێرش و ئۆپەراسیۆنەكانی ئێران و توركیا و داوای راگرتنی ئۆپەراسیۆنەكانیان لە توركیا كردووە.

جێنیفەر گاڤیتۆ، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاندووە "هێرشەكانی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان جێگەی "نیگەرانین، بەكارهێنانی درۆن و مووشەكی بالیستی لە لایەن ئێرانەوە زیانی گیانی هەبووە". 
 
هەروەها ئاماژەی بەوەكردووە "ئێران هەڕەشەی ئەنجامدانی هێرشی زیاتر دەكات بۆ ئەوەی سەرنجمان لەسەر سەركوتكردنی دڕندانەی خەڵكی نێوخۆی وڵاتەكەی لاببات". 
 
سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنەكانی توركیاش لە هەرێمی كوردستان، ئەو بەرپرسە باڵایەی ئەمەریكا وتویەتی "نیگەرانی خۆمان لەبارەی  ئۆپەراسیۆنەكانی توركیا بۆ سەر هەرێمی كوردستان دەربڕیوە و داوامان لە حكومەتی توركیا كردووە لە ئۆپەراسیۆنەكانیدا هاوئاهەنگی زیاتر لەگەڵ حكومەتی عێراق بكات."





PM:05:30:25/10/2022