کەلار .. بە گوولە گەنجێک دەکوژرێت


وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، رایگەیاند " ئەمشەو چوارشەممە کەسێک بە ناوی داود سلێمان، لەدایکبووی ١٩٩١ بە برینداری هێنرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار لە کاتی گواستنەوەی بۆ سلێمانی گیانی لە دەستداو."

موقەدەم عەلی جەمال، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، رایگەیاند: "ئەمشەو چوارشەممە کەسێک بە ناوی داود سلێمان، لەدایکبووی ١٩٩١ بە برینداری هێنرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار کە بەهۆی بەرکەوتنی گوللەوە بریندار ببوو."

هەروەها وتیشی: "بە وتەی کەسوکاری ناوبراو لەگەڵ هاوڕێیەکی لە نزیک قەڵای شێروانە بووە لەنێو ئۆتۆمبێلێکی نەناسراوەوە تەقەی لێکراوە و برینداربووە."

ئەوەشی خستەڕوو کە دوای چارەسەری پێویست بە هۆی سەختی برینەکەیەوە بریندارەکە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە، بەڵام پێش گەیشتی بۆ سلێمانی گیانی لەدەست دا و ئێستا پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە و گەڕان بە دوای ناسنامەی تۆمەتبار دەستی پێ کردووە.



PM:11:14:25/10/2022